گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرترین ژمارەی چاکبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

2020.06.18 - 18:06
زۆرترین ژمارەی چاکبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی 67 توشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی چاکبووان لەو پارێزگایە گەیشتە 421 کەس.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: "67 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو توشبووانە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی هەولێر، کۆی گشتی چابووەکان لەو پارێزگایە گەیشتە 421 کەس.