کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما هۆشداری دەدرێتە خاوەن كارگەكانی ئاوی خواردنەوە و داواش لەهاووڵاتیان دەكرێت ئاوی خواردنەوەی بەر تیشكی خۆ نەكڕن.
.
لەراگەیەندراوێكی گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، بەهۆی تیشكی خۆرەوە كارلێككردن لە نێوان دەبەی پلاستیك و ئەو ئاوەی بۆ خواردنەوە تێیدەكرێت، پێكهاتەكە زوو دەگۆڕێت و شیاوی خواردنەوە نامێنێت.
.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی داوا لە سەرجەمی كارگەكانی ئاوی خواردنەوە دەكات لەكاتی گواستنەوەیدا ئاوی لەدەبەنراو بە تەواوی دابپۆشن و دووربن لە تیشكی خۆر.
.
هۆشداری ئەوەشیدا، ڕێگری لەو بارهەڵگرانە دەكرێت كە بە دانەپۆشراوی لە كارگەكان یاخود لە كۆگاكانی عەمباركردنەوە، ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو دەگوازنەوە بۆ بازاڕ و چێشتخانە و ماركێتەكان و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە "دەست بەسەر ئوتۆمبیلەكەیاندا دەگیرێت".
.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەر كارگە، بارهەڵگر، ماركێت و شوێنێك پابەند نەبێت و ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو لەبەر تیشكی خۆردا دابنێت، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
.