گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەیەک لە وەزیری پێشمەرگەوە لەسەر پرسی هاتنی سوپای تورکیا بۆناو خاکی هەرێم

2020.06.18 - 16:28
رونکردنەوەیەک لە وەزیری پێشمەرگەوە لەسەر پرسی هاتنی سوپای تورکیا بۆناو خاکی هەرێم

ناس کورد-

لەبارەی قسەکردن لەسەر هاتنی سوپای تورکیا بۆناو خاکی هەرێم وەزیری پێشمەرگە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەهیچ شێوەیەک هیچ شتێکی لەوبارەیەوە نەوتووە.

 

لە ڕونکردنەوەیەکدا نوسینگەی ڕۆژنامەوانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: "هه‌ندێک به‌ناو میدیای سێبه‌ر له‌ تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی مه‌به‌ستداریان، به‌ناوی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه،‌ له‌باره‌ی پرسی هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌و شێوه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە نیه ‌و به‌هیچ جۆرێك لێدوانی له‌و جۆره‌ی بۆ هیچ میدیایه‌ك نه‌داوه‌".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەندێک میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزیری پێشمەرگە وتویەتی: "هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌".