گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

‌حکومەتێکی نیشتیمانی دابمەزرێت

كۆمەڵ: داواكارین ڕێككەوتنێكی سیاسی لە نێوان یەكێتی و كۆمەڵ هەبێت

2019.03.03 - 16:33
كۆمەڵ: داواكارین ڕێككەوتنێكی سیاسی لە نێوان یەكێتی و كۆمەڵ هەبێت

ناس كورد-

شاندێكی یەكێتی لە هەولێر سەردانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیان كرد، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ ڕایگەیاند دەیانەوێت لەگەڵ یەكێتی ڕێككەوتنێكی سیاسیان هەبێت.

 

لە پاش كۆبوونەوەی یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە گەڵ یەكێتی باسمان لە پرسی پێكهێنانی حكومەت كرد، خوازیارین حكومەتێك دابمەزرێت كە، حكومەتێكی خزمەتگوزاربێت، كێشە و گرفتەكانی هاوڵاتیان چارەسەربكات".

 

عەبدولستار مەجید وتیشی: "ئێستا خەڵك دڕدۆنگ بووە لە دەستەڵات، بگرە لە پرسە نەتەویی و نیشتیمانیەكەش، وە ئەوەی دەستەڵاتی زیاتر بێت لە حكومەتدا، ئەركی قورسترە و گلەییەكان زیاتر ڕوویان لەو دەبن".

 

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەل ئاماژەی بەوەكرد: "لەم كۆبوونەوەیە و كۆبوونەوەكانی ڕابردووش داواكاربووینە لە نێوان یەكێتی و كۆمەڵ ڕێككەوتنێكی سیاسی هەبێت، پاشان ئێمە و یەكێتیش كار بۆ ئەوە بكەین ڕێككەوتنێكی گشتی لە نێوان هەموو لایەنەكان هەبێت بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم".

سەعدی ئەحمەد پیرە لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند: " وەك یەكێتی خوازیارین حكومەتی هەرێم، دامەزراوەیەكی نیشتیمانی بێت نەك دامەزراوەیەكی حزبی".

كۆبوونەوەی یەكێتی لە گەڵ كۆمەڵی ئیسلامی لە كاتێكدایە كە هەر لە هەمان ڕۆژا كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لە ئاستی باڵادا بەڕێوەچوو، بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوانیان و بەشداری یەكێتی لە حكومەتی داهاتوودا.