گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێککەوتنی دهۆک کراوەتە بنەمای دانوستاندنەکە 

پارتە کوردییەکانى ڕۆژئاوا گەیشتنە ڕێککەوتن 

2020.06.17 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
پارتە کوردییەکانى ڕۆژئاوا گەیشتنە ڕێککەوتن 

ناس کورد-

 لە گەڕێکی دانوستانی نێوانیان، ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا وپارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردENKS ، ڕێککەوتن لەسەر برەودان بە گفتوگۆکانی نێوانیان لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکان وگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیرو کۆتایی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا و پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کورد ENKS ڕایانگەیاند، گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی نێوانیان کە دوێنێ (سێشەممە، 16ى حوزەیرانی 2020) بەرێوەچوو، ئەرێنی بووە وتوانیویانە هەردوولا ڕێکبکەون لەسەر دیدێکی سیاسی هاوبەش لەسەر شێوازی ئیدارەدانی ئەو ناوچانەی کە کورد تێیدا باڵادەستە.

 

 بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، "هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر پابەندبوون بە خاڵەکانی ڕێککەوتنی (دهۆک) ساڵی 2014 لەڕووی شێواز وچۆنێتی حکومڕانی هاوبەش لەئێدارەدان و پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو شاندی دانوستکارهاوڕابوون لەسەرئەوەی ڕێککەوتنی دهوک بکرێت بە بنەمایەک بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆ و دانوستان بە ئامانجی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی گشتگیر لە ئایندەیەکی نزیکدا.

 

 بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، "هەردوولا جەختیانکردوەتەوە لە گرنگی هاوکاریی نێوان لایەنە کوردییەکانی سوریا لە پێناو یەکگرتوویی کورد و هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا لە ڕۆژئاڤا".

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو، "هەردوو لایەنی دانوستانکار جەختیان لەوەکردوەتەوە کە ئەو هەنگاوەی ئەوان ناویانە وەک وەفادارییەکە بۆ بەرخودان و نەویستی  کوڕان وکچانی کورد لە پێناو پاراستنی خەڵکی ڕۆژئاڤا و جیهان لە پەلامارە دڕندەکانی ڕێکخراوی داعش".

 

ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی لە سوریا وپارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردENKS، ئاماژەی بەڕۆڵی مەزلوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ویلیام ڕۆپاک، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش کردووە لە ئەنجامدانی ئەو لێکتێگەیشتنە". 

 

هەروەها ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەڕۆڵی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان لە پێناو یەکگرتوویی لایەنە سیاسییە کوردییەکانی سوریا.

 

  لەڕاگەیاندراوەکەدا، سوپاسگوزاری ئەمریکاش کراوە لە پاڵپشتیکردنی هێزە کوردییەکانی سوریا لە پێناو فەراهەمکردنی ئایندەیەکی دیموکراتی و هەمەچەشنی سیاسی وڕێزگرتن لەمافی هەموو پێکهاتەکان.