گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردوو 166 توشبوى نوێ تۆمارکران

2020.06.17 - 20:17
راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردوو 166 توشبوى نوێ تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى رابردووى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتدا ئاماژە بەوە کراوە" لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 166 توشبووى نوێ لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراون کە لەو ڕێژەیە 29 توشبوى نوێ لە هەولێر و 89 توشبوى نوێ لە سلێمانى و 35 توشبوى نوێ لە گەرمیان و 1 توشبوى نوێ لە دهۆک و 12 توشبوى نوێ لە هەڵەبجە بووە.

 

راگەیەندراوەکە ئاماژە بە ئەنجامدانى 1842 پشکنینى نوێ دەکات لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە پشکنینەکان بەپێى شارەکان بەمجۆرە پۆڵێن کراوون:

 (٦٦٤ هەولێر)، (٥٥٨ سلێمانی)، (٤٦٢ دهۆك)، (٥٥ هەڵەبجە)، (١٠٣ گەرمیان).

 

سەبارەت بە ژمارەى چاکبوو لە 24 کاتژمێرى رابردوو رونکراوەتەوە " 19 توشبوو چاکبووەتەوە بەمجۆرە : ٤ سلێمانی، ٤ گەرمیان، ١١ هەڵەبجە.

 

لەبارەى ئەو توشبووانەى کە بەڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە راگەیەندراوەکە ئاماژە بە گیانلەدەستدانى 16 توشبوو دەکات بەمجۆرە: ٥ هەولێر، ١٠ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئامارى گشتى بەمجۆرە دیاریکراوە:

کەڕەنتین ١٥١٨٠ هاوڵاتی                                  (١٤٢٢٢ دەرچوو)

پشکنین ١٠٩٨٤٣                                            (٥٢٨٢٠ هەولێر، ٣٢٢٩٥ سلێمانی، ٢٣٩٥٨ دهۆك، ٧٧٠ هەلەبجە )

تووشبوون ٢٨٢١                                             (٧٤٧ هەولێر، ١٨٧٨ سلێمانی، ١٣٦ دهۆك، ٦٠ هەلەبجە )

چاکبوون ١١٢٣                                        (٣٥٤ هەولێر، ٦٤٨ سلێمانی، ٨٨ دهۆك، ٣٣ هەلەبجە )

مانەوە لە نەخۆشخانە ١٦٢٣                      (٣٨١ هەولێر، ١١٦٧ سلێمانی، ٤٨ دهۆك، ٢٧ هەلەبجە)

مردن ٧٥                                            (١٢ هەولێر، ٦٣ سلێمانی)