گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارەکە لەچوارچێوەى یاساى قەیسەر دراوە..یاساى قەیسەر چییە؟

ئەمريكا سزاى بەسەر بەشار ئەسەد و ژنەكەیى و ژمارەيەك كەسايەتى تر سەپاند

2020.06.17 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمريكا سزاى بەسەر بەشار ئەسەد و ژنەكەیى و ژمارەيەك كەسايەتى تر سەپاند

ناس کورد- 

ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا سزاى بەسەر بەشار ئەسەد، سەرۆكى ڕژێمى سوريا و "ئەسماء"ى ژنى و چەندين كەسايەتى ترى سەر بە ڕژێمى ئەو وڵاتە سەپاند، بەڵێنى ئەوەش دەدات كە بەردەوام بێت لە پەستان خستنە سەر ديمەشق لەچوارچێوەى ياساى "قەيسەر".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لاى خۆيەوە "مايك پۆمپيۆ" وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا لە راگەیەندراوێکدا بڵاويكردەوە، پێشبينى ئەوە دەكەن چەندين سزاى تريش بەسەر ڕژێمى سوريادا بسەپێنن، ئەويش تا ئەو کاتەى كە ئەسەد و ڕژێمەكەى دەوەستن لە شەڕە دڕندانە بێ پاساوەكەيان دژى گەلى سوريا.

 

باسى لەوەشكرد، سەرەتا بەردەوامبون دەبێت لەسەر هەڵمەتى پەستانى ئابورى و سياسى و بێبەشكردنى ڕژێمى ئەسەد لە داهات و پشتگيرى دارايى كە بۆ شەڕ و ئەنجامدانى كارى دڕندانە دژى گەلى ئەو وڵاتە بەكارى دەهێنێت.

 

راگەیەندراوەکەى وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا لە چوارچێوەى ڕاگەياندنى چونە ناو "ياساى قەيسەر"دا كە لەڕێگەى ئەو ياسايەوە سزا بەسەر هەر كۆمپانيايەكدا دەسەپێنرێت كە مامەڵە لەگەڵ ئەسەددا بكات، ياساكەش ئابوريە خراپەكەى سورياى ئەوەندەى تر لەرزاندووە.

 

وەجبەى يەكەمى سزاكان 39 كەسايەتى و لايەن دەگرێتەوە، لەناويشياندا بەشار ئەسەد و "ئەسماء"ى ژنى هەیە، ئەوەش يەكەم جارە سزاكانى ئەمريكا "ئەسماء ئەسەد" بگرێتەوە، بەپێى ياساكە ئەو كەسايەتى و لايەنانە هەر داهات و سەروەت و سامان و بەرژەوەنديەكيان هەبێت لە ئەمريكا سڕ دەكرێت.

 

لاى خۆشيەوە مايك پۆمپيۆ رونيكردوەتەوە، ئەسماء ئەسەد لە ديارترين ئەو كەسانەيە كە سودمەند بوە لە شەڕى سوريا.