گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نەعلەکانت لاببە’’.. تەندروسی جیهانی ڕونکردنەوە دەدات لەبارەى گواستنەوەى کۆرۆنا لەڕێگەى پێڵاوەوە

2020.06.17 - 15:58
’’نەعلەکانت لاببە’’.. تەندروسی جیهانی ڕونکردنەوە دەدات لەبارەى گواستنەوەى کۆرۆنا لەڕێگەى پێڵاوەوە

ناس کورد-

گەرچی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەكان لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنیەتی گواستنەوەی هێشتا كۆتایی نەهاتووە، بەڵام ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی خەڵكی لەوە دڵنیا دەكاتەوە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی پێڵاەوە هەیە و داوا داكەندنیشی دەكات لە بەردەم ژوورەكانەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەناو ماڵدا بەتایبەت لەو شوێنانەی كە مناڵان و مناڵانی شیرەخۆرە یاری تێدا دەكەن لەسەر زەوییەكەدا لەبەر دەرگای چوونە ژوورەوەی ماڵەكەدا پێڵاو و پاپوجەكانتان دابكەنن چونكە ئەو كارە ڕێگری لە گواستنەوەی ئەو شتە پیسانە دەكات كە دەنوسێن بە پێڵاو و پاپوچەکانەوە.

 

هاوكات لە ڕاپۆرتێكیدا ڕۆژنامەی ئیندیپێندت بڵاوی كردووەتەوە، بیروباوەڕی خەڵكی بە مەترسی گواستنەوەی كۆرۆنا لەڕێگەی جلوبەرگ و پێڵاوە هێشتا بەلای زۆربەی خەڵكییەوە لاوازە و زۆر بڕوایان پێی نییە.

 

لەو بارەیەوە، دكتۆر مایكڵ گاردام، پزیشكی پسپۆڕ لە پەتا گوازراوەكان دەڵێت، پێویست ناكات خەڵكی ڕاڕابن لەسەر شۆردنی جلوبەرگ و پێڵاوەكانیان كاتێك یەكسەر دەچنە ژوورەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پسپۆڕە لەسەر ئەوەش سوور نیە كە مەترسی گواستنەوەی پەتاكە لەڕێگەی پێلاوەوە بوونی نییە.