گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک پزیشک و کارمەندى تەندروستى نەخۆشخانەى هیوا تووشى کۆرۆنا بوون

2020.06.17 - 13:48
ژمارەیەک پزیشک و کارمەندى تەندروستى نەخۆشخانەى هیوا تووشى کۆرۆنا بوون

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا تایبەت بە چارەسەرى توشبووانى شێرپەنجە لەسلێمانى رایگەیاند، شەش کارمەند و سێ پزیشکى نەخۆشخانەکە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و کەرەنتین کراون.

د.دۆستى نەجات بەرێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تا ئێستا شەش کارمەندى نەخۆشخانەکە و سێ پزیشکى نەخۆشخانەکە پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بوون کەرەنتین کراون.

 

وتیشى "ئەو کەسانە هەڵگرى ڤایرۆسەکەن و تەندروستیان باشە، تەنها یەک کەسیان نەبێت".

 

لەبارەى بایکۆتى دەوامەوە بەرێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا ڕایگەیاند، ناتوانن ئەو نەخۆشخانەیە چۆڵ بکەن، چونکە رۆژانە زیاتر لە 600 کەس سەردانى نەخۆشخانەکە دەکەن، بۆیە تا دواسات بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنى نەخۆش، بەڵام ئەمە ماناى وا نییە داواکارییان لە حکومەت نییە.

 

باسى لەوەشکرد "پزیشک و کارمەندانى تەندروستى نەخۆشخانەکە بەیانیان تا پێنجى ئێوارە ئەوانەى لێرە کاردەکەن رێگەپێدراو نین لەدەرەوە کاربکەن، بەڵام بۆ موچەى پاش نیوەڕۆان بڕیاردرا موچەى دوو مانگیان بۆ دابینبکرێت، کە ئەمە چارەسەرى بەشێک لە کێشەکان دەکات، موچەى بەیانیانیش هیوادارن بەزوترین کات چارەسەر بکرێت".

 

ئەوەشى خستەڕوو، ئەوەى تایبەتە بە دەوامى شەوان و خەفەریات بەردەوامە و کۆمپانیاى قەیوان ئامادەیە پێداویستى پزیشک و کارمەندانى شەوان دابینبکات.