گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارمەندانى هاتوچۆ لە سلێمانى دەرگاى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دادەخەن (ڤیدیۆ)

2020.06.17 - 10:57
کارمەندانى هاتوچۆ لە سلێمانى دەرگاى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دادەخەن (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

کارمەندانى ناڕازیی هاتوچۆ لە سلێمانى ئەمرۆ بایکۆتى دەوامیان دەستپێکردەوە کە لەدوێنێ سێشەممەوە بەهۆى پێنەدانى موچەکانیان لەلایەن حکومەتەوە دەستیان پێکردووە.

 

پەیامنێرى ناس کورد ڕایگەیاند، کارمەندەکان لە بەردەم بەردەرکى سەراى سلێمانى گردبوونەتەوە و بایکۆتى دەوامیان کردووە و بەرەو بەردەم بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ بەڕێکەوتوون.

 

چەند کارمەندێکى هاتوچۆ بەناس کوردیان ڕاگەیاند، دەیانەوێت دەرگاى هاتوچۆى سلێمانى دابخەن و نەهێڵن هیچ مامەڵەیەک رایبکرێت تا وەڵامى داواکارییەکانیان دەدرێتەوە و موچەیان پێدەدرێت.

 

بایکۆتى کارمەندانى هاتوچۆ لەسلێمانى هاوکاتە لەگەڵ بایکۆتى دەوام لەلایەن کارمەندانى تەندروستییەوە لە نەخۆشخانە حکومییەکان، دژى دواکەوتنى دابەشکردنى موچە.