گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتر نەخۆش بوون؟

تەندروستى هەولێر وردەکاریی گیانلەدەستدانى سێ توشبووى کۆرۆنا بۆ ناس کورد ئاشکرادەکات

2020.06.17 - 10:49
تەندروستى هەولێر وردەکاریی گیانلەدەستدانى سێ توشبووى کۆرۆنا بۆ ناس کورد ئاشکرادەکات

ناس کورد-

تەندروستى هەولێر ڕایگەیاند، ئەو سێ نەخۆشەى کۆرۆنا کە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدان، دوانیان نەخۆشى درێژخایەنیان هەبووە، حەوت توشبووى دیکەش بارى تەندروستیان ناجێگیرە.

 

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو سێ توشبووە یەکێکیان پێشتر لە نەخۆشخانەیکى ئەهلى داخڵکرابوو نەخۆشى دیکەى هەبووە، دواتر و پاش توشبوونى بە کۆرۆنا گوازراوەتەوە نەخۆشخانەى رزگارى و لەماوەیەکى کورتدا گیانى لەدەستداوە.

 

وتیشى، "توشبووەکەى دیکە نەخۆشى شێرپەنجەى هەبووە، دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانەى رزگارى و مانەوەى بۆ چەند رۆژێک گیانى لەدەستداوە".

 

دلۆڤان محەمەد باسى لەوەشکرد، توشبووى سێیەم کە تەمەنى 67 ساڵ بووە، نەخۆشى درێژخایەنى نەبووە، بەڵام چەند رۆژێک بوو رەوانەى نەخۆشخانە کرابوو دواى توشبوونى بە کۆرۆنا و بەهۆى خراپى هەناسەدانەوە گیانى لەدەستداوە.

 

ئەوەشى خستەڕوو کە ئێستا حەوت توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەولێر تەندروستیان ناجێگیرە، پێنجیان لەژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکرددان.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، لەسنورى پارێزگاى هەولێر تا ئێستا 718 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون کە 10 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.