گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێكی پێشووی CIA ئاشکرای دەکات

چین چۆن سیخوڕەکانی بەکاردەهێنێت بۆ دزینی نهێنییەکانی ئەمریکا؟

2020.06.17 - 09:42
چین چۆن سیخوڕەکانی بەکاردەهێنێت بۆ دزینی نهێنییەکانی ئەمریکا؟

ناس کورد-

بەرپرسێكی باڵای پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا هۆشداری دەدات كە چین كەڵكی خراپی لە دیموكراتیە كراوەكەی ئەمریكا وەرگرتووە بۆ مەبەستی كاری سیخوڕی بەسەر چالاكی و دەستكەوتە زانستی و بازرگانی و ئابورییەكانی وڵاتەكەیەوە.

 

لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی فۆكس نیوزدا، دانیاڵ هۆڤمان كە پێشتر بەرپرسێكی باڵا بووە لە دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا ڕایگەیاند، سیخوڕە چینیەكان كەسانی ئەكادیمی و توێژەران و كۆمپانیاكان و بەرپرسانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكایان كردووەتە ئامانجی خۆیان، زۆرجاریش زانا بە ڕەچەڵەک چینییەکان بەکاردەهێنێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، چین سود لە سیستمە دیموكراتیە كراوەكەیان وەردەگرێت و سیخوڕ ڕەوانە دەكات بۆ دزینی سەرەوەت و سامانە هزرییەكەیان و ئەو پرسەش لە كۆنگرێس و كۆشكی سپیش لەبارەی چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەرێكەوە بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەیەكی باشتر بایەخی پێدراوە.

 

بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، لە چەند لێكۆڵینەوەیەكدا لەسەر ئەو پرسە پێشتر پەیمانگای لێكۆڵینەوەی نیشتیمانیی (NIH) و نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) بەمەبەستی هەوڵەكانی چین بۆ دزینی توێژینەوە پزیشكیەكانی ئەمریكا بۆ بەرژەوەندی وڵاتانی تر ئەنجامدراوە، ئەوە دەركەوتووە ئەوانەی هەستاون بەدزەپێكردنی زانیارییەكان لەو زانایانە بوون كە بەڕەگەز چینین.



چارلز لیبرا، سەرۆكی پێشووی بەشی كیمیا و بایەلۆژی لەزانكۆی هارڤارد بەوە تۆمەتبار كراوە داتا و زانیاری ناڕاستی داوەتە بەرپرسانی (FBI) لەبارەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (هەزار بەهرە) كە لەزانكۆی ووهانی چین بەڕیوەچووە.

 

ئەوەش لەكاتێكدا بووە ئەو دەزگا ئەمریكییەکە هۆشداری ئەوەی داوە ئەو بەرنامەیە ئامانجی دزینی سەرەوەت و سامانە هزری و نهێنیە زانستییەكانی ئەمریكای هەیە و سیخوڕی بەسەر چالاكییە ئابورییەكانی ئەمریكاوە دەكات.

 

چارلز داواش دەكات هەماهەنگی و هاوبەشی زیاتر لە نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتدا لەگەڵ پەیمانگای فێركردنی باڵادا بەڕێوەبچێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بۆ نمونە دەبێت پەیمانگای لێكۆڵینەوەی فیدراڵی بەرنامەی پەیوەندیكردنی باشتری هەبێت لەگەڵ بیانیەكاندا و تەنها بەوانە كۆڵنەدات كەبەشداری بەرنامەكان دەكەن بەتایبەتی چینیەكان.

 

باسی لەوەش كردووە، چین لەڕێگەی فریودان بەپارە هەوڵی دزینی ئەو توێژینەوانە دەدات كە بە پاڵپشتی حكومەتی ئەمریكا بەرهەمدێن.

 

بەپێی ڕاپۆرتەكان، پرۆفیسۆر لیبر كە وەكو توێژەرێكی سەرەكی لەچوارچێوەی پڕۆژەیەكی زانكۆكەدا ساڵی 2008 كاری كردووە و پسپۆڕە لەبواری زانستی گەردیلەی نانۆدا و وەزارەتی بەرگری و پەیمانگای نیشتیمانیش هەستاون بەپاڵپشتیكردنی توێژینەوەكانی و زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلاریان لەو بوارەدا خەرج كردووە.

 

هەر بەپێی میدیایكانی ئەمریكا، ئەو پرۆفیسۆرە موچەی مانگانەكەی 50 هەزار دۆلار بووە و خەرجیەكانیشی گەیشتونەتە 158 هەزار دۆلار و ئەمریكاش بڕی ملێۆنێك و 500 هەزار دۆلاری بۆ خەرجكردووە بەمەبەستی دامەزراندنی تاقیگەیەكی شیكاری بۆ توێژینەوەكانی لە زانكۆی ووهان.

 

ئەمریكا بەردەوام تۆمەتی ئەوەی ئاڕاستەی چین كردووە كە زانیاری و بەهرە زانستی و تەكنەلۆژییانی بۆ قازانجی خۆی دەیاندزێت و ساڵی 2019 ئەمریكا ئەندازیار و بارزگانێكی بەناوبانگی چینی بەوە تۆمەتبار كرد سیخوڕی بەسەر چالاكیە ئابورییەكانی ئەمریكاوە دەكات و نهێنیەكانی كۆمپانیای (ژەنراڵ ئەلكتریك) بۆ بەرژەوەندی چین دزە پێدەكات.

 

جیا لەوەش، ئەمریكا كۆمپانیای هواوی بەدزینی نهێنینە بازرگانیەكانی ئەمریكا تۆمەتبار كرد.