گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ سێ کەسی تر بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

2020.06.17 - 08:55
هەولێر؛ سێ کەسی تر بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، سێ توشبووی تری کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هەولێر لەدوای خراپبوونی باری تەندروستییان گیانیان لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی حوزەیرانی 2020، سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، چەند توشبوویەکی تریش باری تەندروستییان ناجێگیرە و پێویستییان بە چارەسەری بەپەلە هەیە.

 

بەوپێیە، کۆی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە هەولێر دەبێتە 10 حاڵەت، هەروەها دەبێتە 62مین حاڵەت لە هەرێمی کوردستان.

 

بەپێی دوایین ئامار، لەئێستادا دوو هەزار و 655 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون لە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەزار و 104 کەسیان چاکبوونەتەوە.