ناس کورد-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی زەمینی بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی هەفتانین لە دهۆک دەستپێکرد و هێزێکی زۆری لە ناوچەکە دابەزاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "ئۆپەراسیۆنی چنگ-پڵنگ دەستیپێکرد"، هێزی کۆماندۆی تورکی لە ناوچەی حەفتانینن لە دهۆک دابەزیوون.
وەزارەتەکە ڤیدیۆی کاتی دابەزاندن و چەند چالاکییەکی تری بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئۆپراسیۆنەکە "بەپاڵپشتی ھێزەکانی ئاسمانی، ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار" بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت دووشەممەى ڕابردوو تورکیا بە فڕۆکە لە پێنج ناوچەى هەرێمی کوردستان هێرشی کردە سەر بارەگاکانی پەکەکە و بۆردومانێکی خەستی کرد لەو ناوچانە.