گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی عێراق پێشبینی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا دەکات

2020.06.16 - 23:58
وەزیری تەندروستی عێراق پێشبینی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا دەکات

ناس کورد-

حەسەن تەميمى، وەزيرى تەندروستى عێراق پێشبينى ئەوە دەكات كە لەماوەى چەند ڕۆژى داهاتودا توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕوو لە زيادبوون بكەن و سەبارەت بەو ژنە پەرلەمانتارەشى كە لەرێگەى بەكارهێنانى هێزەوە لە كەرەنتينە لە پارێزگاى نەينەوا هاتوەتە دەرەوە ئاشكرايكرد، سكاڵاى ياساييان تۆمار كردوە.

 

 

تەميمى لە گفتوگۆيەكى تەلەفزيۆنيدا ئاماژەى بەوەداوە، تائێستا هيچ ڤاكسينێك بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا بوونى نييە هەروەك هيچ پرۆتۆكۆڵێكى چارەسەريى نييە كە لە جيهاندا پشتى پێ ببەسترێت، هەر ڕۆژەى دەرمانێك لادەبەين و دەرمانێكى تر زياد كەين بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتەكاندا، ژمارەى توشبوانيش لە عێراق بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانى تر زۆر كەمە.

 

سەبارەت بە هۆكارى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبوان لەنێوان پزيشك و كارمەندانى تەندروستيدا وتى، هۆكارەكەى بۆ دروستنەكردنى ناوەندى تەندروستى دوور لە نەخۆشخانەكان دەگەڕێتەوە لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە، حاڵەتەكانى پشكنين و سەردانيكردن لەناو فرياكەوتنى نەخۆشخانەكاندا دەكرێت ئەوەش بوەتە هۆى ئەوەى پەتاكە لەنێوان كارمەندانى نەخۆشخانەكان بڵاوببێتەوە، هەرچى هۆكارى زيادبونى بڵاوبوونەوەکەش بەهۆى نەبوونى شارەزايى و زانيارى بووە لەسەر ئەوانەى كە هەڵگرى ڤايرۆسەكەن و نيشانەكانيان تێدا دەرناكەوێت.

 

سەبارەت بە گيانلەدەستدانى "عەلى هادى " ياريزانى نێودەوڵەتى پێشوو و ڕاهێنەر كە گوايە بەهۆى ئەوەوە بووە درەنگ پلازماى خوێنى ئەوانەى چاكبونەوە بۆ دابين كراوە وەزيرى تەندروستى وتى، لەسەر داواى خۆى براوەتە ئەو نەخۆشخانەى وستويەتى و تيمێك چاودێريان كردوە و دوو جاريش پلازماى خوێنى تێكراوە، بەڵام بارودۆخى زۆر بەخێرايى تێكچوە، وزارەتى تەندروستيش ناتوانێت ئەوانەى چاكبونەوە ناچار بكات كە پلازماى خوێن ببەخشن، چەندين توشبوو كە چاكبونەتەوە پەيوەنديان كردوە و ژمارەى خۆيان داوە، بەڵام هەندێك گروپى خوێن لەناو ئەو وشبوانەى چاكبونەتەوە دەگمەنە و دەست ناكەون.