گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یانەی هەولێر گرێبەستی ڕاهێنەرە کرواتییەکەی نوێکردەوە

2020.06.16 - 22:31
یانەی هەولێر گرێبەستی ڕاهێنەرە کرواتییەکەی نوێکردەوە

ناس کورد-

یانەی ھەولێر گرێبەستی  راھێنەری کرواتی، رادان گاسانینی بۆ وەرزی داھاتووی خولی نایابی عێراق نوێکردووە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2020، لە ڕاگەیەنراوێکدا یانەی هەولێر ڕایگەیاند: "گرێبەستی ڕادان گاسانین، ڕاهێنەری کرواتی یانەکەمان بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق نوێکردووەتەوە".

 

گاسانین وەرزی ڕابردوو گریبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر واژوو کرد و لەجیگەی ئەکرەم سەلمانی ڕاهێنەری پێشووی یانەکە بووە ڕاهێنەر.

 

یانەی هەولێر لەم وەرزە خولی نایابی عێراق و پێش وەستانی خولەکە، لە پێنج یاریدا شەش خاڵی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە.