گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی هەرێم پێنج مردن و ژمارەیەکی زۆر توشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.06.16 - 20:57
وەزارەتی تەندروستی هەرێم پێنج مردن و ژمارەیەکی زۆر توشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەستنیشانکردنی 182 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە ماوەى 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، هەروەها پێنج کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە. 

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 970 پشکنین لە سەرتاسەری هەرێم کراوە، سەرئەنجام 30 توشبوو لە هەولێر، 107 لە سلێمانی، 4 لە گەرمیان و 41یش لە ڕاپەڕین تۆمار کراون."

هەروەها پێنج حاڵەتی مردن لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەکە تۆمار کراون، 68 کەسیش نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە.

 

ئاماری گشتی:
- کەرەنتین 15163 هاوڵاتی، (14029دەرچوو)
- پشکنین 108001 (52156 هەولێر، 31634 سلێمانی، 23496 دهۆك، 715 هەڵەبجە)
- تووشبوون 2655 (718 هەولێر، 1754 سلێمانی، 135 دهۆك، 48 هەلەبجە )
- چاکبوون 1104 (354 هەولێر،640 سلێمانی، 88 دهۆك، 22 هەلەبجە )
- مانەوە لە نەخۆشخانە 1492 (357 هەولێر، 1062 سلێمانی، 47 دهۆك، 26 هەلەبجە )
- مردن 59 (7 هەولێر، 52 سلێمانی)