گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق زۆرترین حاڵەتی توشبوونی ڕۆژانەى بە کۆرۆنا تۆمار کرد

2020.06.16 - 18:15
عێراق زۆرترین حاڵەتی توشبوونی ڕۆژانەى بە کۆرۆنا تۆمار کرد

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 330 پشکنینی کۆرۆنا بۆ گومانلێکراوان و بەرکەوتووان ئەنجام دراوە، سەرئەنجام هەزار و 385 توشبووی نوێ لە سەرانسەری وڵات تۆمار کرا.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، ژمارەى توشبووانی ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی حوزەیرانی 2020، بەرزترین ئاستی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنایە لە ماوەى یەک ڕۆژدا، حاڵەتەکان بەپێی پارێزگاکان:

 

بەغدا\ڕەسافە: 71

بەغدا\کەڕادە: 465

بەغدا\ شاری پزیشکی: 72

نەجەف: 35

سلێمانی: 132

هەولێر: 32

کەربەلا: 40

کەرکوک: 35

دیالە: 62

واست: 56

دیوانیە: 19

بەسرە: 76

میسان: 100

بابل: 60

زیقار: 109

نەینەوا: 11

ئەنبار: 6

دهۆک: 2

موسەنا: 2

 

بەو پێیە، کۆی گشتیی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 22 هەزار و 700 حاڵەت.

 

هاوکات 60 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە و کۆی گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە 710 گیانلەدەستدا.

 

هاوکات 519 کەسیش نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و کۆی گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتە نۆ هەزار و 861 کەس.