گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆى ڕادەستى پۆلیس کرد

ئێران؛ پیاوێک هاوسەرەکەى سەربڕى و تەرمەکەى خستە دەریاوە

2020.06.16 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران؛ پیاوێک هاوسەرەکەى سەربڕى و تەرمەکەى خستە دەریاوە

ناس کورد-

گەنجێکى ئێرانى تەمەن 23 ساڵ، چووە بنکەى پۆلیسى عبادان لە هەرێمى خوستانى ئێران و چەقۆیەکى خوێناوى بەدەستەوە بوو، بە ئەفسەرەکەى ڕاگەیاند کە ژنە تەمەن  19 ساڵەکەى کوشتووە و تەرمەکەى فڕێدراوەتە دەریاى بهمنیرەوە بە تۆمەتى "خیانەت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ماڵپەرى ئێران ئینتەرناشناڵ، ئەفسەرەکە چووەتە شوێنى رووداوەکە، بینویەتى کە ژنەکە سەرى لەلاشەى جیاکراوەتەوە و لە نزیک روبارەکە تەرمەکەى فڕێدراوە.

 

پیاوەکە دەڵێت ژنەکەى خۆى کوشتووە کە کچى مامى بووە، لەبەرئەوەى لەگەڵ پیاوێکى دیکە لەماڵ هەڵهاتووە، ئەوەش تەنها دواى دوو رۆژ لە هاوسەرگیری ناچارییان لەساڵى ڕابردوودا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى گەڕان بەدوایدا ژنەکەى لەشارى مەشهەد دۆزیوەتییەوە و داواى لێکردووە بۆ ماڵەوە بگەڕێتەوە، کاتێکیش گەیشتووەتەوە ماڵەوە کوشتویەتى.

 

ئەو رووداوە دواى کەمتر لە مانگێک دێت لەرووداوى کوشتنى کچێک لەلایەن باوکییەوە و لێکردنەوەى سەرى، کاتێک لەخەودا بووە، دواى ئەوەى لەگەڵ هاوڕێکەیدا هەڵهاتبوو.

 

بەپێی سەنتەرى توێژینەوەى سەر بە هێزە چەکدارەکانى ئێران، لەساڵى ڕابردوودا نزیکەى 30%ى رووداوەکانى کوشتن لە ئێران بەهۆکارى "شەرەف" روویانداوە.

 

یاساى سزادانى ئێرانى، سزاى سێ بۆ 10 ساڵ زیندانى داناوە بۆ ئەو کەسانەى کە تاوان دەکەن لە چوارچێوەى توندوتیژى خێزانیدا یان بە هۆکارى شەرەف.