گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووەم پەرلەمانتارى عێراق تووشى کۆرۆنا بوو

2020.06.16 - 08:49
دووەم پەرلەمانتارى عێراق تووشى کۆرۆنا بوو

ناس کورد-

دووەم ئەندامى پەرلەمانى عێراق تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو، ئەوەش بەوتەى سەرچاوەیەکى پزیشکى بۆ ناس کورد.

 

سەرچاوەکە ئەمڕۆ (سێشەممە) ڕایگەیاند، ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى پەرلەمانتار وەحدە جومەیلى و بەشێک لە ئەندامانى خێزانەکەى پۆزەتیف بووە.

 

 

ئاماژەى بەوەشکرد، جومەیلى چەند رۆژێک لەمەوبەر پشکنینى کۆرۆناى کردووە و ئەنجامەکەى پۆزەتیف بووە.

 

لەبارەى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، جومەیلى ڕایگەیاند، سوپاسى خودا دەکات کە بەهۆى کارکردن لەگەڵ جەماوەر و کەسوکارى و دابینکردنى پێداویستییەکانیان و خزمەتکردنیان توشى کۆرۆنا بووە.

 

ئەمە دووەم پەرلەمانتارى عێراقە توشى کۆرۆنا بێت، رۆژى (یەکشەممە)ى ڕابردوو محاسن حەمدون پەرلەمانتارى عێراقیش توشى کۆرۆنا بوو.