گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت مردن و ژمارەیەکی زۆر توشبوو ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنان لە هەرێمی کوردستان

2020.06.15 - 22:38
حەوت مردن و ژمارەیەکی زۆر توشبوو ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنان لە هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 267 پشکنینی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە و سەرئەنجام 166 توشبووی نوێی تۆمار کراون، هاوکات حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتەکە دەڵێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2267) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (920) هەولێر، (706) سلێمانی، (490) دهۆك، (30) ‌هەڵەبجە، (121) گەرمیان.
کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (106031)

 

• پارێزگای هەولێر (1) گیان لەدەستدان، (32) تووشبوو: لە گەڕەکەکانی (کوردستان، ئاری، زانکۆ، ٩٤ی باداوە، هەولێری نوێ، ٥ی حەسارۆك)، قەزای شەقلاوە، قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان.

 

• پارێزگای سلێمانی (6) گیان لەدەستدان، (127) تووشبوو بەم شێوەیە:

ناو شاری سلێمانی (6) گیان لەدەستدان و (100) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای پێنجوێن، قەزای دەربەندیخان، پیرەمەگرون، (٥) تووشبووی نوێ گیانیان لەدەستدا و تووشبووێك کە پێشتر لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو گیانی لەدەستدا.

دەڤەری گەرمیان (22) تووشبوو: دانیشتووی قەزای کەلار گەڕەکەکانی(سیروان، شۆڕش، شەهیدان، کلاری نوێ، حمرین، ئازادی، بەردەسوور، سەرکەوتن، فەرمانبەران، بنگرد).

 

• پارێزگای دهۆك (2) تووشبوو: لە کەرەنتینی قەزای ئاکرێ بوون.

 

• پارێزگای هەڵەبجە (5) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن.


کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە دوو هەزار و 473 تووشبوو، لەنێویاندا (54) مردن هەیە و هەزار و 36 نەخۆشیش چاکبووەتەوە.