گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەنها نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا کراوەن

سەرجەم سەندیکاکانی تەندروستیی سلێمانی بایکۆتی گشتییان ڕاگەیاند

2020.06.15 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
سەرجەم سەندیکاکانی تەندروستیی سلێمانی بایکۆتی گشتییان ڕاگەیاند

ناس کورد - رۆژیار سیروان 

ئەمرۆ (دووشەممە، 15ی حوزەیرانی 2020)، سەندیکا و رێکخراوەکانی ناوەندی تەندروستی بایکۆتکردنی سەرجەم بەشەکانی ناو نەخۆشخانەکانیان لەلایەن کارمەندانی تەندروستییەوە راگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد، تا موچەیان پێنەدرێت ئامادە نین بگەرێنەوە سەر کارەکانیان. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەنگەر سەرچڵ، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ددان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى ناس کورد ئامادەى بوو رایگەیاند: " وێرای ئاماژەکردنمان بە مەترسییەکانی دۆخی ئێستای تەندروستیی هاوڵاتیان و پشوودرێژی کارمەندان و پزیشکانی سێکتەری تەندروستی، بەداخەوە بەهۆی بەهەند وەرنەگرتنی خواستەکانمان و فرامۆشکردنمان بەریارماندا بە راگەیاندنی بایکۆت لەسەرجەم ناوەندەکانی تەندروست، جگە لە سەنتەرەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا". 

 

ئاماژەی بەوەشكرد: "تاوەکو دەستبە دابەشکردنی موچە نەکرێت بایکۆت ناشکێنین و لەئەگەری وڵام نەدانەوەمان هەڵوێستەکانمان توند تر دەکەین". 



هاوکات، هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی وەڵامی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی دایەوە وتی، تاێستا 192 کارمەند و پزیشک و فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون و هەندێکیان باری تەندروستیان ناجێگرە، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بە تەنها 70 پزیشک داوە کە داوە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون. 

 

باسی لەوەشکرد: "بەهۆی بایکۆتەوە بەشێک لە بەشە هەستیارەکانی ناو نەخۆشخانەکان داخراون، بۆیە دەمانەوێت سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەرێزەکان وەک خۆی لە پەیامەکەمان تێبگەن". 

 

هاوژین عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد، پزیشکانی  پارێزگاکانی تر هەمان گرفتیان هەیە، بەڵام بایکۆتیان نەکردووە، ئەویش بەهۆی خراپی ئەو بارودۆخەی لە هەندێک ناوچە دەگوزەرێ و سەندیکاکان هیچ رۆڵێکیان نەبینیوە. 



بەرپرسی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی روودانی هەر شتێکی  نەخوازراوی خستە سەر شانی حکومەت، بەتایبەت کە لەئێستادا بەشی فریاکەوتن 122 و سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانە حکومیەکان داخراون و ئامادە نین بگەرێنەوە سەر کارەکانیان تا موچەیان پێنەدرێت.