گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تائێستا حکومەتى هەرێم هیچ راگەیەندراوێکى دەرنەکردووە 

یەکەم ڕاگەیەندراوی فەرمی دژی بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم لە عێراقەوە 

2020.06.15 - 14:16
یەکەم ڕاگەیەندراوی فەرمی دژی بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم لە عێراقەوە 

ناس کورد-

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق وەک یەکەم لایەنی فەرمی عێراق لەسەر بۆردومانەکانی شەوی ڕابردووی تورکیا هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، سنووبەزاندنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و بۆردومانکردنی ئەو ناوچانە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراقە.

 

ئەمڕۆ (دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2020)، لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، سەرکۆنەی ئەو هێرش و بۆردومانانەیان کرد کە شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا لەژێر ناوی "چنگی هەڵۆ" بەبیانووى بوونى بارەگاى پەکەکە کردیانە سەر هەندێک ناوچەی  وەک  مەخموور و شنگال و تەنانەت سنوری دهۆک و زاخۆش.

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە: " ئەو هێرشانەی تورکیا سنووربەزاندن و پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراقە".

 

فەرماندەییەکە جەختیکردەوە : "داوایان کردووە دەستدرێژیەکان بوەستێنرێت، "وەک ڕێزگرتن و پابەندبوون بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و تورکیا پێویستە ئەو هێرشانە بوەستێنرێن".  

 

ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان یەکەمین کاردانەوەی فەرمی عێراق بوو بەرامبەر تورکیا و تائێستا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و هەرێم و وەزیری دەرەوەی عێراقیش بێدەنگن لەو بارەیەوە.

 

شەوی ڕابردوو تورکیا ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لەژێر ناوى (چنگى هەڵۆ) لە هەرێمى کوردستان دژ بە بارەگاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەدا بۆردومانى چەند ناوچەیەکى لە هەرێمى کوردستان کرد.