گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواجار سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی هەولێر دۆزرایەوە

2020.06.15 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
دواجار سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی هەولێر دۆزرایەوە

ناس کورد-

دواجار بەرپرسانی شاری هەولێر سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشەیان دۆزییەوە کە هاووڵاتیانی هەراسان کردبوو، دوای ئەوەی دەرکەوت کە چەند پاڵاوتگەیەک سەرچاوەی ئەو بۆنەن و بڕیاریشدرا دابخرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند: "دوێنێ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2020، مەفرەزەیەکی ھاوبەش پێکھێنرا لەھێزی زێڕەڤانی و بەشی پۆلیسی شارەوانی بە مەبەستی بەدواداچوون و دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشەی چەند شەوی ڕابردووی ناوشاری ھەولێر کە هاووڵاتیانی هەراسان کردووە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا بەفەرمانی قائیمقامی ھەولێر (12) پاڵاوتگە لەکار ڕاگیران و ڕێگانادرێت بەکارکردنیان، ڕۆژانەش بەردەوام لەلایەن ئەو مەفرەزانە چاودێری دەکرێن، تاکو بنبڕکرنی یەکجارەکی ئەو بۆنە.

 

دروستبوونی ئەو بۆنە لەو پاڵاوگانەوە لەکاتێکدایە، لە کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمدا بڕیاردرا، سەرجەم پاڵاوتگە نایاساییەکان دابخرێن وبۆ ئەو مەبەستەش لیژنە لیژنەیەکی گەورە پێکهێندرا، بەڵام تەمەنی ئەو کابینەیە تەواو بوو و نزیکەی ساڵێکیش بەسەر تەمەنی کابینەی نۆیەمدا ڕۆشتووە و هێشتا بەشێك لەو پاڵاوتگانە بەردەوامن لەکارکردن و دانەخراون.