گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى عێراق تووشى کۆرۆنا بوو

2020.06.14 - 23:27
پەرلەمانتارێکى عێراق تووشى کۆرۆنا بوو

ناس کورد-

نوسینگەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە پارێزگاى نەینەوا، توشبوونى پەرلەمانتارێکى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند.

 

نوسینگەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پەرلەمانتار محاسن حەمدون دلى دواى گەڕانەوەى لە بەغدا پشکنینى پزیشکى بۆ کراوە لەلایەن تیمەکانى تەندروستییەوە لە نەینەوا.



ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجامى پشکنینى ئەو پەرلەمانتارە پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە کە توشى کۆرۆنا بووە.



نوسینگەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە پارێزگاى نەینەوا باسى لەوەشکردووە، ئەو پەرلەمانتارە لە نەخۆشخانەى سەلام کەرەنتین کراوە و تەندروستى باشە.