گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی مەترسی دوەمی كۆرۆناوە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

داوا لە كۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم دەكرێت بەرهەمهێنانى نەوت کەمبکاتەوە

2020.06.14 - 23:09
داوا لە كۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم دەكرێت بەرهەمهێنانى نەوت کەمبکاتەوە

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانی عێراق داوا لە كۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم دەكەن كە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی "ڕومێلە" بەڕێژەی %10 كەمبكەنەوە، ئەوەش وەك پابەندبون بە ڕێكەوتنەكەی رێكخراوی "ئۆپێك +" بۆ كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردوەتەوە، كێڵگەی نەوتی "ڕومێلە" كە گەورەترین كێڵگەی نەوتی عێراقە ڕۆژانە یەك ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێنێت، بۆیە دەسەڵاتدارانی عێراق داوایان لە كۆمپانیای " بریتش پترۆڵیۆم" كە لەو كێڵگە كار دەكات كردوە بڕی بەرهەم بە ڕێژەی %10 كەمبكاتەوە.

 

لەچەند ڕۆژی ڕابردودا ڕێكخراوی "ئۆپێك +" لەسەر ئەوە رێکكەوتن كە بۆ ماوەی یەك مانگی تر و تا كۆتایی مانگی حەوتی ئەمساڵ بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا كەمبكەنەوە ئەوەش وەك پاڵپشتیەك بۆ نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكاندا.

 

ئۆپێك داوای لە عێراقیش كردوە كە ئەندامی ڕێكخراوەكەیە پابەند بێت بە بڕیارەكەوە، لە چوارچێوەی ئەوەشدا عێراق داوای لە هەندێك لەو كۆمپانیا ئاسیاییانە كردوە كە نەوتیان پێ‌ دەفرۆشێت دەستبەرداری بەشێك لە نەوتەكەیان ببن و زۆرینەیان رازی بون و بەدوای شوێنگرەوەی تردا دەگەڕێن بۆ ئەو بڕەی لە نەوتی عێراق لەدەستیان داوە.

 

رێكخراوی ئۆپێك هەوڵی ئەوە دەدات كە كۆنترۆڵی نرخی نەوتی خاو بكات، ئەوەش دوای ئەوەی كە بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا بەشێكی زۆری نرخەكەی لەدەستداوە.

 

سەرەڕای ئەوەی لەماوەی رابردودا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو گەیشتە سەروو 43 دۆلار بەڵام بەهۆی مەترسیەكان لەسەر دەسپێكردنی شەپۆلی دوەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتایبەتی لە وڵاتی چین كە لەئێستادا لە پەكینی پایتەخت دەیان توشبوو تۆمار كراوە و بەشێكی زۆری شارەكەش كەرەنتین كراوە.