گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وتەبێژی یەكێتی: سبەینێ‌ مەكتەبی سیاسی پارتی‌و یەكێتی كۆدەبنەوە

2019.03.03 - 16:15
وتەبێژی یەكێتی: سبەینێ‌ مەكتەبی سیاسی پارتی‌و یەكێتی كۆدەبنەوە

 

ناس کورد-

 

وتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ‌  وەفدی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانن كۆدەبنەوە.

 

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند لێکنزیکبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەبێت لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی بێت.

 لەتیف شێخ عومەر جەختی كردەوە "پێویستە ئێمە و پارتی نەرمی بنێوین و کۆببینەوە و پەوەندییەکانمان باشتر بکەین".

هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پشتڕاستیکردەوە کە سبەینێ کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی هەیە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت

ئەمڕۆ وەفدێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە پێكهاتبوو لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی‌و عیماد ئەحمەد‌و ئەرسەلان دەروێش ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە‌.

 لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا راگەیەندراوێكی هاوبەش بڵاوكرایەوە‌و تیایدا هاتبوو "لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كرایەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی و هەست بە بەرپرسیارێتیی هەموو لایەك، بە جۆرێك كە لە ئاست داواكاری و خواستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت".

 

دوای بەدوای کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەشاری ھەولێر کۆبووەوە و لەكۆبوونەوەكەدا دواین ھەنگاوەکان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی سیاسیی نێوان یەکێتی و پارتی، تاوتوێ‌ كران.