گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان ڕێککەوتووە بۆ کەمکردنەوەى زیاترى بەرهەمهێنانى نەوت

2020.06.14 - 21:57
عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان ڕێککەوتووە بۆ کەمکردنەوەى زیاترى بەرهەمهێنانى نەوت

ناس کورد-

عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە گەورەکان کە کێڵگە نەوتییەکانى باشورى وڵاتەکە بەڕێوەدەبەن ڕێککەوتووە لەسەر کەمکردنەوەى زیاترى ئاستى بەرهەمهێنان، ئەوەش بەپێی وتەى چەند بەرپرسێکى عێراقى.

 

ئەو بەرپرسە عێراقییانە بە ئاژانسى رۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئامانج لەو رێککەوتنە پابەندبوونى زیاترى بەغدایە بە رێککەوتنەکەى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى بۆ کەمکردنەوەى زیاترى ئاستى بەرهەمهێنان.

 

پێشتر ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق هیواى خواستبوو داهاتى نەوتى وڵاتەکەى روو لە زیادبوون بکات، بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتەوە دواى رێککەوتنەکەى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى.

 

بەپێی رێککەوتنەکەى ئۆپیک و وەبەرهێنەرانى، تا کۆتایی تەمموز وادەى کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان درێژکراوەتەوە و بڕى 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمدەکرێتەوە، بەوەش ئاستى خستنەڕووى ئەو وزەیە لە بازاڕەکان بەڕێژەى نزیکەى 10% کەمدەکرێتەوە، بە ئامانجى بەرزکردنەوەى نرخى نەوت.

 

رۆژى هەینى ڕابردوو نەوت بەرزترین نرخى لەماوەى سێ مانگدا تۆمارکرد و نرخى هەر بەرمیلێک 42 دۆلارى تێپەڕاند، دواى ئەوەى لەمانگى نیساندا بۆ خوار 20 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزى.