گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

5 توشبوو گیانیانلەدەستداوە

وەزارەتى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردوو 206 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

2020.06.14 - 21:33
وەزارەتى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردوو 206 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى توشبوون و گیانلەدەستدانى بەهۆى کۆرۆناوە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 206 توشبوى نوێ دەکات.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 206 توشبووى تر لە شارەکانى هەرێمى کوردستان تۆمارکراوون".

 

راگەیەندراوەکە توشبووە نوێکانى بەثێى شارەکان بەمجۆرە پۆڵێن کردووە:

 

  • پارێزگای هەولێر (٢) گیان لەدەستدان، (٣٧) تووشبوو: لە گەڕەکەکانی (فەرمانبەران، جیهان سیتی، ڕۆشنبیری، تەیراوە، ئازادی، هەولێری نوێ، گوڵان، ڕاستی، ئایندە ٢، MRF)، کۆمەڵگای بنەسلاوە، کۆمەڵگای پیرزین، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان.

 

  • پارێزگای سلێمانی (٣) گیان لەدەستدان، (١٦٣) تووشبوو بەم شێوەیە:

 

ناو شاری سلێمانی (٣) گیان لەدەستدان و (١٣١) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، عەربەت، وارماوە، سوسێ، قەزای پێنجوێن، ناحیەی بازیان، پارێزگای کەرکوك، پارێزگای بەغداد.

 

دەڤەری گەرمیان (١٤) تووشبوو: دانیشتووی قەزای کەلار گەڕەکەکانی(سیروان، شۆڕش، شەهیدان، کلاری کۆن، گازینۆ، نەورۆز، بنگرد)، خانەقین

 

دەڤەری ڕاپەڕین (١٨) تووشبوو: دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ گەڕەکەکانی (ئاشتی، ڕاپەڕین، شەهیدان)، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی بێتواتە.

 

  • پارێزگای هەڵەبجە (٦) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و خوڕماڵ.

 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 5 توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

لەبارەى کۆى گشتى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە "کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٢٣٠٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤٧) مردن هەیە و (١٠١٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (١٢٤٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.