گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەسرە؛ گەورەترين مەزادى فرۆشتنى ماسى لە عێراق بەڕێوەچوو [وێنە]

2020.06.14 - 21:22
بەسرە؛ گەورەترين مەزادى فرۆشتنى ماسى لە عێراق بەڕێوەچوو [وێنە]

ناس کورد- 

لە شارى بەسرە گەورەترين مەزادى فرۆشتنى ماسى لە عێراقدا بەڕێوەچوو كە چەندين جۆرى جياوازى ماسى و بونەوەرى دەريايى تێدا نمايشكرا. 

 

ڕۆژنامەى "شارى فاو" لە هەژمارى خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك بڵاويكردەوە، لە شارەكە كە سەر بە پارێزگاى بەسرەيە گەورەترين مەزادى فرۆشتنى ماسى و بونەوەرە دەرياييەكان كراوەتەوە، كە چەندين جۆرى جياوازى تێدا بوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، نرخى ماسى و بونەوەرە دەرياييەكان بەم شێوەيە بون:

 

ماسى زوبەيدى (Pampus argenteus) : ڕەق كيلۆگرامى 21 هەزار - مامناوەند كيلۆگرامى 17 هەزار

سەبورى كلداني (kildonan river shad) : جوتێكى ڕەق 65 هەزار - مامناوەند 23 هەزار - نەرم 15 هەزار 

 

ڕۆبيانى جومبۆ (jumbo shrimp) : كيلۆگرامێك 14 هەزار - مامناوەندى چەور كيلۆگرامى 2 هەزار و 500 دينار

 

ماسى نويبى (silvery croakor) : كيلۆگرامێك 7 هەزار و 500 دينار

 

ماسى مەزلەك (Brachirus orientalis): كيلۆگرامى 6 هەزار 

ماسى شەعرى (emperor) : كيلۆگرامى 5 هەزار 

 

ماسى هامور (grouper) : زۆر ڕەق كيلۆگرامى 6 هەزار - مامناوەند 7 هەزار و 500


ماسى بەرتام(red snapper): كيلۆگرامى 4 هەزار 

ماسى سەبيتى (blach seabream) : كيلۆگرامى 6 هەزار 

 

ماسى زمانى گا (tonguefish) : كيلۆگرامى: 4 هەزار 

 

ماسى نەقرور( silvery grunt) : كيلۆگرامى 6 هەزار

ماسى حەف (marked butterfly fish) : كيلۆگرامى 3 هەزار

 

ماسى بەياحى ڕەق (Mugil): كيلۆگرامى 4 هەزار 

 

ماسى شانگ: كيلۆگرامى 5 هەزار