ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێڕاق ئامارى ئەمڕۆ (يەكشەممە)ى ڤايرۆسى كۆرۆناى ڕاگەياند و بەپێى داتاكانيش 1259 توشبووى نوێ و زياتر لە 600 چاكبونەوە و دەيان گيانلەدەستدانى تر تۆمار كراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى تەندروستى لە ڕاگەيەندراوێكدا بڵاويكردەوە، 9920 پشكنينى نوێ بۆ گومانلێكراوانى توشبوو بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 كراوە و بەوەش كۆى ژمارەى پشكنينەكان لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە گەيشتوەتە 369 هەزار و 789 كەس.
ڕونيشكراوەتەوە، لەو پشكنينانەش 1259 توشبوى نوێى ڤايرۆسەكە تۆمار كراون، بەمجۆرە:
بەغدا: 587
زيقار: 122
نەجەف: 81
ميسان: 79
كەركوك: 69
سلێمانى: 51
بەسرە: 51
واست: 39
كەربەلا: 38
هەولێر: 36
ديالە: 32
ئەنبار: 29
سەڵاحەدين: 12
بابل: 10
دهۆك: 9
ديوانيە: 9
نەينەوا: 4
موسەنا: 1
هەربەگوێرەى راگەیەندراوەكە 606 توشبوش چاكبونەتەوە بەمجۆرە:
بەغدا: 430
نەجەف:33
بەسرە: 25
زيقار: 25
ديالە: 21
هەولێر: 15
واست: 13
ميسان: 10
كەربەلا: 9
موسەنا: 9
دهۆك: ٨
كەركوك: 6
سلێمانى: 2
وەزارەتى تەندروستى عێڕاق ئاشكراشيكردوە، هەروەها 58 گيان لەدەستدانى نوێش تۆمار كراون كە بەم شێوەيە دابەش بون:
بەغدا: 29
ميسان: 7
سلێمانى: 4
هەريەكە لە بەسرە، واست، زيقار و ديوانيە: يەكى 3 گيان لەدەستدان
كەركوك: 2
هەريەكە لە بابل، ئەنبار، موسەنا و سەڵاحەدين يەكى يەك گيان لەدەستدان.
بەپێى ئەم داتايانەش:
كۆى گشتى توشبوان: 20209
كۆى گشتى چاكبونەوە: 8121
ژمارەى ئەوانەى لە لەژێر چاودێرى پزيشكيدان: 11481
ژمارەى ئەوانەى بارودۆخيان خراپە: 128
ژمارەى گيان لەدەستدان: 607