گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی چەمچەماڵ چی دەڵێت؟

پشکنینەکەى نێگەتیڤە بەڵام وەزارەتی تەندروستی دەڵێت بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

2020.06.14 - 12:02
پشکنینەکەى نێگەتیڤە بەڵام وەزارەتی تەندروستی دەڵێت بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی بەڵگەی پشکنینی کۆرۆنای کەسێک کە وەزارەتی تەندروستی دەڵێت بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و تەندروستیی چەمچەماڵیش دەڵێت، ئەوە پشکنینی یەکەمە و لە پشکنینەکانی دواتردا %100 دەرکەوتووە کە کۆرۆنایەتی، تەنانەت پشکنینی سیدی سیکانیشی بۆ کراوە کە بڕواپێکراوترین پشکنینە.

 

دوێنێ شەممە، 14ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتی تەندروستی  گیانلەدەستدانی توشبوویەکی کۆرۆنای دانیشتووی قەزای چەمچەماڵی ڕاگەیاند، بەڵام دواتر پشکنینی کۆرۆنای ئەو کەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە بەرواری 11ی حوزەیرانی لەسەرە و پشکنینەکە نێگەتیڤە.

 

لەوبارەیەوە شەریف مەلا ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو پشکنینە کۆنە و هی 11ی مانگە، بەڵام ئەو کەسە دواتر گیانیلەدەستداوە و پێش گیانلەدەستدانیشی پشکنینی دیکەی بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە کۆرۆنایەتی".

 

وتیشی: "ئەو کەسە سەرجەم نیشانەکانی نەخۆشییەکەی تیابوو، بەداخەوە تەندروستیی زۆر خراپ بوو، بۆیە لە نەخۆشخانە هێڵدرایەوە و دواتر پشکنینی دیکەی بۆ کرا، تەنانەت پشکنینی سیدی سکانی بۆ کرا کە بڕواپێکراوترین پشکنینە و لەوەش دەرکەوت کە توشبووی کۆرۆنایە".

 

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد: "بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستی و کاریگەری زۆری ڤایرۆسەکەش لەسەر سییەکانی، ڕەوانەی سلێمانی کرا بۆ وەرگرتنی پلازمای خوێن، بەڵام بەداخەوە گیانیلەدەستدا".

me_ga.php?id=267

شەریف مەلا ڕەحیم ئەوەشیخستەڕوو: "پزیشکی پسپۆڕ و شارەزا سەرپەرشتی ئەو پشکنینانە دەکەن و ئێمە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەشمان هەیە لە چەمچەماڵ و هەموویان ئاگاداری دۆخەکەن و بەهەڵە هیچ کەس بە توشبووی کۆرۆنا تۆمارناکرێت".

 

ڕوونیشیکردەوە: "تاکە قەزاین لە هەرێمی کوردستان، پشکنینی کۆرۆنا دەکەین و ئامێری پی سی ئار-مان هەیە بۆ پشکنین و سێ نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆناشمان هەیە لە ئێستادا".

 

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا 29 توشبووی ڤایرۆسەکە لە قەزای چەمچەمال هەن و توشبوویەکیان کە کەسێکی بەساڵاچووە و نەخۆشی دیکەی هەیە، تەندروستیی ناجێگیرە.