ناس کورد-
کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات، بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆ و توپەڵە هەوایەکی ساردەوە، بارانبارین چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ى حوەزیرانی 2020، حسێن ئەسەدی، شارەزای عێراقی لەبواری کەشناسی ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی عێراقی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "پێشبینیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆخێکی کتوپڕ و خێرا و سنوردار ناوچەکانی باشوری خۆرئاوای شاری ڕومادی بگرێتەوە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبونی بارانبارین لە ناوچەکانی شارەکانی موسل، دهۆک، هەولێر و باکوری پارێزگای سەڵاحەدین".
ئەو کەشناسە عێراقییە ڕوونیکردەوە: "بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆ و توپەڵە هەوایەکی ساردەوە ئەو دۆخە بۆ ماوەیەکی کەم و سنوردار لەو ناوچانە دروست دەبن".
ئەسەدی ئاماژەی بەوەکردووە: "پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی (دووشەممە) بارانبارین بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەوە لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و سلێمانی ڕووبدەن، بەڵام بەڕێژەیەکی کەمترو سنوردارتر".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "پلەکانی گەرما ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق وەک خۆیان دەمێننەوە، بەڵام سبەینێ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەرزدەبنەوە بۆ نزیکەی 48 پلەی سەدی".
هاوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم ساماڵ دەبێت، بەڵام بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما، جگە لە دهۆک، بەرزدەبنەوە.