گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا گەیشتە لای بنیامین ناتانیاهۆ و سێ لە پاسەوانەکانی توشبوون

2020.06.14 - 09:41
کۆرۆنا گەیشتە لای بنیامین ناتانیاهۆ و سێ لە پاسەوانەکانی توشبوون

ناس کورد-

ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە لای بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سێ پاسەوانی ناوبراو توشی ڤایرۆسەکە بوون، نوسینگەکەشی دەڵێت، ئەو هیچ بەرکەوتنێکی لەگەڵ ئەو سێ پاسەوانەدا نەبووە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە هاتووە، "سێ پاسەوانی دەرەوەی نوسینگەی سەرۆکوەزیران پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە و هەڵگری ڤایرۆسەکەن".

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەرۆکوەزیرانی پێویستی بەوە نییە خۆی کەرەنتینە بکات، چونکە هیچ بەرکەوتنێکی لەگەڵ ئەو پاسەوانانەدا نەبووە و نزیکیان نەبووەتەوە".

 

جەختیش لەوەکراوەتەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆتا پشکنینی کۆرۆنا بۆ ناتانیاهۆ کراوە و پشکنینەکە نێگەتیڤ بووە و هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبووە.