گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندییەکی مەترسیدار و کوشندەی کۆرۆنا بە نەخۆشی شەکرەوە ئاشکرا کرا

2020.06.14 - 09:03
پەیوەندییەکی مەترسیدار و کوشندەی کۆرۆنا بە نەخۆشی شەکرەوە ئاشکرا کرا

ناس کورد-

شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی کە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەردەکەوێت و ئاشکرای دەکەن، سێیەکی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسەکە گیانلەدەستدەدەن نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی 17 شارەزای تەندروستی کە لە گۆڤاری "نیو ئینگلاند" بڵاویانکردووەتەوە تیایدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە زیاتر ئەگەری مردنیان هەیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە کەسانی دیکە.

 

ئەو شارەزایانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، سێ یەکی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون و گیانیانلەدەستداوە، نەخۆشی شەکرەیان هەبووە.

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پڕۆفیسۆر جۆناسان فالابگی، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتیمانی بەریتانیا بۆ نەخۆشی شەکرە، لەکۆی 23 هەزار گیانلەدەستدان لەنێوان 1ی ئادار بۆ 11ی ئایار، %31.4یان نەخۆشی شەکرەیان هەبووە لە جۆری (2، 1.5 و 1).

 

ئەو توێژەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان لە جۆری (2) هەیە، دوو هێندەی نەخۆشانی جۆرەکانی دیکەی شەکرە ئەگەری مردنیان بە کۆرۆنا هەیە.

 

فالابگی ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی جۆری (2)ی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، بەدەست زۆری "کلوکۆزی خوێن" لە جەستەیاندا دەناڵێنن، ئەوەش بەرگریی لەشیان بەرامبەر نەخۆشییەکان لاواز دەکات و %60ی ئەو کەسانە لەکاتی توشبوونیان بە کۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن