گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا لە چین دەستی پێکردەوە.. زۆرترین ژمارەى توشبوون تۆمارکرا لە دوو مانگی ڕابردوودا

2020.06.14 - 08:53
کۆرۆنا لە چین دەستی پێکردەوە.. زۆرترین ژمارەى توشبوون تۆمارکرا لە دوو مانگی ڕابردوودا

ناس کورد-

لیژنەى تەندروستی نیشتمانیی چین ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 57 حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵات تۆمارکراوە کە ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لە 13ی نیسانەوە تۆمارکرابێت، واتە زیاتر لە دوو مانگ لەمەوپێش.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی حوزەیرانی 2020، لیژنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، 38 لە حاڵەتە نوێیەکان لەناو وڵاتدا تۆمارکراون کە 36یان لە پەکینی پایتەخت بووە، ئەوەش زۆرترین ژمارەى تۆمارکراوە لە پایتەخت دوای بڵاوبوونەوەى ئامارەکان کۆرۆنا لە چین، چونکە پەکینی پایتەخت ژمارەیەکی کەم توشبووی تێدابوو.

 

دەشڵێت، 19 لە حاڵەتەکان لەناو گەشتیاراندا تۆمارکراون کە لە دەرەوە چوونەتە چین و لە فڕۆکەخانەکان پشکنینیان بۆ کراوە.

 

هەروەها نۆ حاڵەتی تری نەخۆشییەکە تۆمارکراوە کە نیشانەکانیان نییە، حکومەتى چین ئەو حاڵەتانە ناخاتە ناو ئاماری فەرمییەوە کە نیشانەکانیان تێدا دەرنەکەوتبێت.

 

بەو پێیە، ئاماری گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە چین گەیشتە 83 هەزار و 132 حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 634 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.