گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

2020.06.13 - 22:30
ژمارەیەک توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی 15 توشبووی کۆرۆنای لەهەولێر ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و نێردراونەتە ماڵەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: "15 تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئەو توشبووانە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی هەولێر کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲۹۲) کەس.