گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین توشبووی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

2020.06.13 - 20:46
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین توشبووی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 209 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، ئەوەش زۆترین ژمارەی توشبوونە لە 24 کاتژمێردا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە لە هەرێمی کوردستان، هاوکات شەش توشبوو گیانیانلەدەستداوە.

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٣٥٠) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٧٤٥) هەولێر، (٧٢٥) سلێمانی، (٤٦٨) دهۆك، (١٠٢) گەرمیان، (٧٤) راپەڕین، (٢٣٦) سۆران.  کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (١٠١٣٧٥)".

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو:  (٦) گیان لەدەستدان، (٢٠٩) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

  • پارێزگای هەولێر (٥٦) تووشبوو: (٢٠)تووشبووی دوێنێ و (٣٦)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان، ناحیەی کەسنەزان ، گوندی داوداوە، ناحیەی کەسنەزان، ناحیەی بەحرکە، ناحیەی عەنکاوە، گەڕەکی (کوێستان، ئەندازیاران، فەرمانبەران، وەزیران، هیوا سیتی، گوڵان، ئازادی، سەربەستی)

 

  • پارێزگای سلێمانی (٦) گیان لەدەستدان، (١٣٠) تووشبوو بەم شێوەیە:

 

شاری سلێمانی (٦) گیان لەدەستدان و (٨٢) تووشبوو: (٧٨)تووشبووی دوێنێ و (٤) گیانلەدەستدانی ئەمڕۆ و (٢) گیانلەدەستانی نەخۆشخانی پێشووکە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون، دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای کەڵار، قەزای کفری، قەزای چەمچەماڵ.

 

دەڤەری گەرمیان (٢٧) تووشبوو: بیست و پێنج تووشبوو لە قەزای کەڵار و دوو تووشبوو لە قەزای کفری.

 

دەڤەری ڕاپەڕین (٢١) تووشبوو: کە دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی حاجیاوە.

 

  • پارێزگای دهۆك (٢٣) تووشبوو: (١٤)تووشبووی دوێنێ و (٩)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی ناو شای دهۆك و قەزای ئاکرێ.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٢١٠١) تووشبوو، لەنێویاندا (٤٢) مردن هەیە و (٦٣٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (١٤٢٧) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.