گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەيس خەزعەلى داوا لە كورد و سونە دەكات هاوكاريان بكەن لە تۆڵەكردنەوەى ئەبومەهدى موهەنديس

2020.06.13 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
قەيس خەزعەلى داوا لە كورد و سونە دەكات هاوكاريان بكەن لە تۆڵەكردنەوەى ئەبومەهدى موهەنديس

ناس کورد- 

قەيس خەزعەلى، سەرکردەی عەسائيبى ئەهلى حەق داوا لە كورد و سونە دەكات كە پشتگيرى شيعە بكەن لە بەديهێنانى سەروەرى خاكى عێڕاق و تۆڵەكردنەوە لە بكوژانى ئەبو بەمەهدى موهەنديس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەزعەلى لە لێدوانێكى تەلەفزيۆنيدا باسى لەوەكردوە، پێويستە پێكهاتەكان و هاوبەشەكان لەم نيشتمانەدا يەك هەڵوێستيان هەبێت لە ڕەتكردنەوەى بونى هێزە بيانيەكان، ئەمريكاش بەوە تۆمەتبار دەكات كە كار لەسەر پرۆژەيەك دەكات بۆ بەئامانجگرتنى سەروەرى عێراق و دابەشكردنى بۆ چەند دەوڵەتێك كە خزمەتى ئاسايشى پێکهاتەی زايۆنيزم بكات.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، عێراق ڕووبەڕووى سێ پرۆژە بوەتەوە و مەترسيدارترينيان ئيسرائيلە كە ئامانجى وێرانكردنى عێراق و لەناوبردنى عێراقيەكانى هەيە، ئەوەش سەرەڕاى پرۆژەى كەنداو بە سەرۆكايەتى سعوديە و ئيمارات كە ڕژێمى عێڕاقى كردوەتە ئامانج كە ڕێگەى بە زۆرينەى شيعە داوە حكوم بكات.

 

سەرۆكى عەسائيبى ئەهلى حەق ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، عێراق بەسەر هەموو ئەو پرۆژانەدا سەركەوت كە ئەمريكا و دەوڵەتانى دراوسێ سەركردايەتيان دەكرد و مليارەها دۆلاريان لەپێناويدا خەرجكرد. 

 

هاوکات تايبەت بە دانوستانى عێراقى ئەمريكيش خەزعەلى باسى لەوەكردوە: "بەشێكى زۆرى ئەندامانى وەفدى دانوستانكار ڕەگەزنامەى ئەمريكيان هەيە، چۆن لەگەڵ بەرپرسانى ئەمريكيدا گفتوگۆ دەكەن؟"، هۆشداريش دەدات لە پشتگوێخستنى بونى سەربازى ئەمريكى لەسەرەتاى گفتوگۆكاندا.



خەزعەلی هۆشداريش دەداتە ئيدارەى ئەمريكى و دەڵێت: "هێزەكانتان لە عێراقدا نەماونەتەوە و نامێننەوە، ئەگەر بە ئيرادەى خۆتان دەرنەچن ئەوا ناچاريان دەكەين دەرچن و ئەوەش بەڵێنمانە بۆ خوێنى شەهيدەكان".