ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی هەزار و 180 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سەرانسەری عێراق ڕاگەیاند و 53 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: "لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 180 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها 53 توشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە و 647 توشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی ڤایرۆسەکە لە عێراق 18 هەزار و 950 توشبوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە حەوت هەزار کەس چاکبوونەتەوە و 549 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.