گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلی چاکبوونەوە.. ژمارەیەکی زۆر توشبووی کۆرۆنا لە گەرمیان نەخۆشییەکەیان پەڕاند

2020.06.13 - 16:59
شەپۆلی چاکبوونەوە.. ژمارەیەکی زۆر توشبووی کۆرۆنا لە گەرمیان نەخۆشییەکەیان پەڕاند

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان چاکبوونەوەی 17 توشبووی کۆرۆنای لە سنورەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و نێردراوەنەتەوە ماڵەوە.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان ڕایگەیاند: "17 لە توشبوانی کۆرۆنا لە گەرمیان پاش مانەوەیان لەنەخۆشخانە چاک بونەوە.".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: " ئەو توشبوانە دوو پشکنینیان بۆ ئەنجام دراوە کە دەرەنجامەکەی نێگەتیڤ بوە و ھەردوو پشکنینەکە نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19)ی دەرخست لە جەستەیاندا و بە تەواوی چاک بوونەتەوە".

 

لەئێستادا ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە دوو هەزار و 8 توشبوو، لەوانە 42 کەسیان مردوون و 617 کەسیشیان نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.