گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەست بە تاوان دەکەم کە لەژیاندام

تێچووی چارەسەرى توشبوویەکى کۆرۆنا زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلارە

2020.06.13 - 16:04
تێچووی چارەسەرى توشبوویەکى کۆرۆنا زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلارە

ناس کورد-

پیاوێكی بەتەمەنی ئەمریكی توشبووى کۆرۆنا دوای 62 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە لە مردن ڕزگاری بوو، بەڵام كاتێك لیستی تێچووی مانەوەكەی دەبینێت كە زیاترە لە یەک ملیۆن دۆلار دەڵێت، هەست بە تاوان دەکات کە دەبینێت لە ژیاندا ماوە.

 

میدیا ناوخۆییەكانی ویلایەتی واشنتۆن كە مایكڵ فلۆری تێدا نیشتەجێیە بڵاویانكردەوە، ئەو پیاوە دوای 62 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەرچووە و كە لیستی تێچووی چارەسەرەكەی دراوەتە دەست پەشۆكاوە و بینویەتی نرخەكەی ملیۆنێك و سەد هەزار دۆلار بووە.

 

لیستی تێچووەكە لە 181 پەڕە پێكهاتووە و وردەكاری داخڵكردنی لە بەشی چاودێری وردی تێدابووە لەو كاتەی كە چارەسەر بۆ پەتاكەی كراوە بەهۆی توشبوونی بە كۆرۆنا.

 

هەر بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەكان، پیاوە تەمەن 70 ساڵانەكە چانسی باشی هەبووە چونكە كارتی بیمەی تەندروستی هەبووە و بەهۆی توشبوونی بە پەتاكەوە پارەكانی لێ نەسەندراوەتەوە.

 

بەپێی لیستەكە بەشێكی پارەكە زیاتر لە 400 هەزار دۆلارە بۆ مانەوەی 42 ڕۆژ مانەوەیە لە ژووری چاودێری ورد و بەشێكی دیكەی پارەی تێچووی هەناسەدانی دەستكردە دوای ئەوەی دڵ و سیییەكانی شەكەت بوون لەو كاتەی خراوەتە نەخۆشخانەكەوە.

 

ئەو بە ڕۆژنامەی سیاتڵی وتووە، هەستی بەتاوان كردووە لەژیاندا ماوەتەوە چونكە ئەوانەی باج دەدەن بەشداری لەتێچووەكەی ئەودا دەكەن.