گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی پشتگیری لە مادۆرۆ دەكەن

2019.04.15 - 14:21
ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی پشتگیری لە مادۆرۆ دەكەن

ناس كورد-

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریدایە ئەو وڵاتانەی كە پشتگیری لە نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی فەنزوێلا دەكەن و داوای لێكردن ئەو بەرەیە بەجێبهێڵن.

لەمیانەی پێشكەشكردنی وتارێك لەپەراوێزی سەردانەكەی بۆ شاری كۆكۆتا لەسەر سنوری كۆڵۆمبیا و فەنزوێلا، مایك پۆمپیو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هێرشی كردە سەر روسیا و كوبا بەهۆی پشتگیریكردنیان لە نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی فەنزوێلا.

.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد، وڵاتەكەی دەستەوەستان نابێت لەبەكارهێنانی هەموو بژاردەیەك دژ بە مادۆرۆ.

وتیشی "روسیا و كوبا دەبێ باجی پشتگیركردنیان لە مادۆرۆ بدەن، بەچاوی خۆتان دەبینن ئێستا چۆن هەموو دەرچەكانمان لە مادۆرۆ قەتیس كردووە، دەبێت ئەو كەسانەی پشتگیری لە مادۆرۆ دەكەن بەزووترین كات ئەو بەرەیە بەجێبهێڵن".

 

.بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە وڵاتی فەنزویلا تووشی قەیرانێكی قوڵی ئابووری و سیاسی بووەتەوە و بە هۆیەوە زیاتر لە 3 ملیۆن هاووڵاتی فەنزویلی لە وڵاتەكەیان هەڵهاتوون.

 

.ئەمریكا سەرۆكی ئێستای فەنزەویلا بە سەرۆكی شەرعی ئەو وڵاتە دانانێت و پشتگیری لە خوان گوایدۆ سەرۆكی كاتی ئەو وڵاتە دەكات و ئەمەش بووەتە هۆی قەیرانێكی سیاسی گەورە لە وڵاتدا كە سوپا ڕۆڵێكی باڵای تێدا دەبینێت.