گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەواتە پێویستە بەکارهێنانی؟

توێژینەوەیەکی نوێ هەواڵی خۆش لەبارەى بەکارهێنانی دەمامک ئاشکرا دەکات

2020.06.13 - 13:12
توێژینەوەیەکی نوێ هەواڵی خۆش لەبارەى بەکارهێنانی دەمامک ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەپێی تویژینەوەیەك كە توێژەرانی تەكساس و كالیفۆڕنیا ئەنجامدراوە و بەراوردکاری لەڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێوان ئیتاڵیا و نیویۆركدا كراوە دەركەوتووە، بەكارهێنانی دەمامک بۆ ڕێگریكردن لە توشبوون سودی زۆرترە لە ڕێوشوێنەكانی تر كە دژی ڤایرۆسەكە دەگیرێنە بەر.

 

توێژەران گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامانەی كە دوای پۆشینی دەمامك لەلایەن خەڵكیەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لەسەر تەنەكان نیشتووەتەوە.

 

بەپێی ئەو ژمارانە كە لە تویژینەوەكەدا هاتووە، لەئیتاڵیا لە6ی نیسانەوە تا 9ی ئایار، 78 هەزار حاڵەتی توشبوون تۆمار كراوە و لە شاری نێویۆركی ئەمریكاش لە 17ی نیسانەوە تا 9ی ئایار 66 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە.



تۆڕی هەواڵی CNNى لەسەر زاری توێژەرانی ئامادەكارەوە بڵاوی كردووەتەوە، پۆشینی دەمامك لە شوێنە گشتییەكان بە باشترین ڕێگەی خۆپارێزی دادەنرێت كە ڕێگری گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەنێوان خەڵكدا دەكات و شانبەشانی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و كەرەنیتنە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داپۆشینی دەموچاو بەتەواوەتی بە دەمام ڕێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە دەكات لەڕێگەی هەواوە، ئەوەش لەكاتێكدا دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و كەرەنتینە و دەستشوشتن ناتوانێت كەسێك لە توشبوویەك بپارێزێت كە بكۆكێت و بپژمێت.



بەشداربووانی تویژینەوەكە هۆشداری ئەوەش دەدەن، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی و خۆپارێزی ئەمریكاش بەتەواوی پرسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لەڕێگەی هەواوە پشتگوێ خراوە و بایەخ بۆ ڕێگری ڤایرۆسەكە لەڕێگەی پەیوەندی كردنی ڕاستەوخۆی نێوان خەڵكیەوە چڕكراوەتەوە.