ناس کورد-
جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، چوار توشبووى دیکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیان لەدەستداوە.
عەبدوڵا ئەحمەد بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو چوار توشبووە تەمەنیان لەنێوان 60 بۆ 70 ساڵیدایە و چەند کەسێکیان نەخۆشى دیکەیان هەبووە.
ئەو چوار توشبووەى گیانیان لەدەستداوە، دوانیان دانیشتووى سلێمانین، یەکێکیشیان دانیشتووى چەمچەماڵە و ئەوەى دیکەشیان خەڵکى بەغدایە.
عەبدوڵا ئەحمەد وتیشى نزیکەى 20 توشبووى دیکە بارى تەندروستیان ناجێگیرە و هەندێکیان لەژورى چاودێرى چڕدان.
لەسنورى پارێزگاى سلێمانى تا ئێستا 38 کەس گیانیان لەدەستداوە کە هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، لەکۆى زیاتر لە هەزار و 260 توشبوو، کە 251 کەسیان چاکبوونەتەوە.