گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزیکەى 100 پزیشک و کارمەندى تەندروستى لە سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون

2020.06.13 - 12:10
نزیکەى 100 پزیشک و کارمەندى تەندروستى لە سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون

ناس کورد-

 

سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى ڕایگەیاند، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە تا ئێستا نزیکەى 100 پزیشک و کارمەندى تەندروستى و پاسەوان و فەرمانبەرى ناو ناوەندەکانى تەندروستى لە سنورى سلێمانى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.

 

هاوژین عوسمان ئەمڕۆ شەممە بە ناس کوردى ڕاگەیاند "لەو ژمارەیە هەندێکیان چاکبوونەوە و هەندێکى تریشیان لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن، بەشێکیشیان خۆیان کەرەنتینە کردووە و لە ژێر چاودێریدان".

 

وتیشى "ژمارەى ئەو پزیشک و کارمەندانەى بەشدارن لە روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا کەمە و بارى دەرونیان زۆر خراپە و لەناو نەخۆشانى کۆرۆنادان، زۆربەیان خۆیان و ماڵ و منداڵیان توشبوون، سەربارى ئەوەى ڕێزیان لێناگیرێت".

 

هاوژین عوسمان باسى لەوەشکرد، جیاوازییەکى زۆر هەیە لەنێوان کارمەندانى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان و عێراق، ئەوان خزمەتیان بە دوو هێندە بۆ هەژمار دەکرێت و زەویان پێدەدرێت پاداشت دەکرێن، بەڵام لە هەرێم هەستدەکەن هیچ خزمەتێک ناکرێن.