گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە دابەشنەکرێت بایکۆتى سەرتاسەرى ڕادەگەیەنن

کارمەندانى تەندروستى 48 کاتژمێر مۆڵەت دەدەنە حکومەت

2020.06.13 - 11:56
کارمەندانى تەندروستى 48 کاتژمێر مۆڵەت دەدەنە حکومەت

ناس کورد-

 

سەندیکاکانى بەرگرى لە مافى کارمەندانى تەندروستى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى مۆڵەتى 48 کاتژمێریان بۆ حکومەتى هەرێم دیاریکرد، تا موچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشبکات، ئەگەرنا بایکۆتى سەرتاسەرى ڕادەگەیەنن.

 

ئەو سەندیکایانە لە بەیاننامەیەکى هاوبەشدا بۆ حکومەت و سەرۆکایەتى هەرێم پەرلەمان جەختیان کردووەتەوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا کە دیاریانکردووە، حکومەت موچە دابەشنەکات بایکۆتى سەرتاسەرى ڕادەگەیەنن کارەسات روودات، لەوەشدا حکومەت بەرپرسە نەک کارمەند و پزیشکان.

 

هەروەها بە پێویستیان زانیوە، موچەى وەزارەتى تەندروستى جیابکرێتەوە لە سێکتەرەکانى دیکە، بەو پێیەى لەریزى پێشەوەى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنادان.

 

ئەو هۆشدارییە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەشێک لە کارمەندانى تەندروستى لە سلێمانى بایکۆتیان ڕاگەیاند، وەکو ناڕەزاییەک بەرانبەر پێنەدانى موچەکانیان.

 

مانگى ڕابردوو کارمەندانى تەندروستى بایکۆتیان ڕاگەیاند و دواتر حکومەت بەڵێنیدا لەماوەى 30 رۆژدا موچەی کەرتى تەندروستى دابەشبکات.

me_ga.php?id=2064