گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەرى بەرزى فشارى خوێن و کۆرۆنا...توێژینەوەیەكی نوێ سەدان ملیۆن کەس دڵنیادەکاتەوە

2020.06.13 - 10:50
چارەسەرى بەرزى فشارى خوێن و کۆرۆنا...توێژینەوەیەكی نوێ سەدان ملیۆن کەس دڵنیادەکاتەوە

ناس کورد-

 

بەپێی نوێترین توێژینەوەی ئەمریكى، دوو دەرمانى سەرەكی كە بۆ چارەسەركردنی بەرزی فشاری خوێن بەكاردەهێنرێن كاریگەریی خراپیان بۆ سەر توشبووانی  كۆرۆنا نابێت، بەپێچەوانەى ترسی هەندێک پسپۆڕ لەو بارەیەوە، ئەوەش ترسی لەلاى سەدان ملیۆن کەس رەواندەوە کە بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن.

 

دوو گروپ دەرمان بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن بەكاردەهێنرێن لەلایەن ناوەندی ئەمریكا بۆ بەرەنگاری نەخۆشی و خۆپارێزی خراونەتە ژێر چاودێری وردەوە دوای ئەوەی ئەو ناوەندە لەمانگی نیسانی ڕابردووو ئەوەی ڕاگەیاند، بەرێژەی 72% توشبووانی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكاندا تەمەنیان 65 ساڵانە و تووشی بەرزبونەوەی فشاری خوێن بوون.

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە نوێیەكە كە دوێنێ هەینی ڕاگەیەنراوە، ئەوانەی دەخرێنە نەخۆشخانەكانەوە بەهۆی توشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆناو و ئەو دوو دەرمانە سەرەكییەی كەمكردنەوەی فشاری خوێن بەكاردەهێنن هیچ مەترسییەكان لەسەر نییە.

 

توێژەرەكان ڕێنمایی نەخۆشەكان دەكەن كە كێشەی فشاری خوێنیان هەیە بەئامانجی خۆپارێزی لەڤایرۆسەكە واز لەخواردنی دەرمانەكانیان نەهێنن.

 

مارك سۆشارد، پسپۆڕ لە زانكۆی كالیفۆرننا كە بەشداری لە توێژینەوەكە كردووە، تەواو لەوە دڵنیابوون ئەو دوو دەرمانە، ئەوانەی ئەنزیمی ئەنجیوتنسین دەگۆڕن و ئەوانەشی بەربەستەكانی ئەو ئەنزیمە دەكەنەوە كە زۆرتر بەمەبەستی چارەسە ركردنی بەرزبونەوەی فشاری خوێن  بەكاردەهێنرێن، هیچ گرفتێكیان نییە بۆ توشبووانی ڤایرۆسەكە.