گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ بەشداریكردن لە شەڕێكی نادیار 

ئەمریكا سەدان فڕۆكەی ئێف 35 ی ڕەوانەی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كرد

2020.06.13 - 10:02
ئەمریكا سەدان فڕۆكەی ئێف 35 ی ڕەوانەی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كرد

ناس کورد-

ئەمریكا پێشكەوتووترین چەكی ئاسمانی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كرد، بە وتەی بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتەش، بڵاوەپێكردنی ئەو جۆرە فڕۆكەیە بۆ بەشداریكردنە لە جەنگ.

 

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی لەسەر زاری دوو بەرپرسی هێزە ئاسمانییەكانی ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە، بەمدواییانە 421 فڕۆكەی جەنگی جۆری ئێف 35  بنكەی ئاسمانیان لە ویلایەتی یوتای ئەمریكا بەرەو بنكەی زەفرەی ئیمارات جێهێشتووە و لەناوچەی رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بڵاوەیان پێكراوە، ئەوەش بۆ پاڵپشتی كارە گرنگەكانی فەرماندەی ناوەندی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكایە لەناوچەكە.

 

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، بڵاوەپێكردنی فڕۆكە ئێف 35ەكان بۆ بەشداریكردنە لە شەڕدا و لەماوەی 12 مانگیشدا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوە بۆ سێەمجارە داوای ئەو جۆرە فڕۆكەیە دەكرێت.

 

فۆكس نیوز دەشڵێت، لەگەڵ كەمبوونەوەی شەڕەكانی دژی داعشدا لەناوچەكە و تاڵیبان لە ئەفغانستان پێدەچێت ئەركی سەرەكی ئەو فڕۆكانە لە مەشقپێكردن و دانانی بەربەست و هاوەڵیكردنی كەشتییەكاندا دیاریبكرێت.

 

باس لەوەش كراوە، هەروەها لەئەگەری سەرهەڵدانی هەر جۆرە هەڕەشە و كردەوەیەك لەدژی هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەكە ئەو فڕۆكانە دەتوانن بەربەست لەبەردەم تاراندا دابنێن.

 

ئەو دوو بەرپرسەکەی ئەمریكا دەڵێن، گەر پێویست بكات ئەو فڕۆكانە پێگەی وەشاندنی موشەكە بالیستیەكانی ئێرانیش تێكدەشكێنن و هێزەكان ئاسمانییەكانی ئەمریكاش بەهێز دەكەن و دەشتوانن پێگەى چەكە ئەتۆمییەكانیش تێكبشكێنن.

 

فڕۆكەی ئێف 35 توانای خۆشاردنەوەی لەڕادار هەیە و هەروەها توانای هەڵگرتنی چەكی زیرەكیشی هەیە و بە پێشكەوتووترین چەكی ئاسمانی ئەمریكا و جیهان دادەنرێت.