گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئەپڵیكەیشنی ناس كورد ئێستا بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید بەردەستە

2019.04.15 - 13:23
ئەپڵیكەیشنی ناس كورد ئێستا بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید بەردەستە

ناس كورد-

خوێنەران و بینەرانی ماڵپەڕی ناس كورد ئیستا دەتوانن لە هەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس (ئایفۆن) و ئەندرۆید ئەپڵیكەیشنی ناس داببەزێنن و سوود لە خزمەتگوزارییەكانی ببینن.

لەڕێی ئەپڵیكەیشنەكەوە دەتوانن خوێنەری دواین هەواڵی كوردستان و عێراق و جیهان بن، هەروەها لە ڕێی ڕاپۆرت و بەدواداچوونە وردەكانەوە ئاگاداری دیوەی پشتەوەی ڕووداوە سیاسیی و هەمەجۆرەكان بن.

هاوكات دەتوانن بینەری بەرهەمە ڤیدیۆییەكانی ناس كورد بن لە ڕاپۆرتی هەمەڕەنگ و زانیاریی گرنگ لە ڕێی ئینفۆگرافیكەوە.

بۆ دابەزاندنی ئەپڵیكەیشنەكە، بەكارهێنەرانی سیستمی ئای ئۆ ئێس لە ئەپ ستۆر و، بەكارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید لە پلەی ستۆر، بەدوای وشەی NAS NEWS بگەڕێن، دواتر ئەپەكە داونلۆد بكەن و بۆ بینینی بەشی كوردیی ناس، لە سەرەتای كردنەوەی ئەپڵیكەشنەكە بەشی كوردیی هەڵبژێرن.

“ناس” دامەزراوەیەكی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆیە، لە ئێستادا بەشی كوردی و عەرەبی هەیە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا بەشی ئینگلیزیی دەكاتەوە.